'یه‌كێك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه به‌لای منه‌وه كه‌م-پێیزانراوه، به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی توانای ئابووری نییه، به‌ڵكو به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی جیهانی ئه‌خلاقمانه.' كاترین بوو
نزیكه‌ی ساڵێك به‌ر له ئێستا كادرێكی پارتێكی سیاسی ته‌له‌فونی بۆ كردم و به زمانێكی برایانه داوای لێكردم له‌سه‌ر لیستی پارته‌كه‌یان حسابێكی بانكی بكه‌مه‌وه. منیش له‌به‌ر ڕێزگرتنی برایه‌تی و پێنه‌دانی كاتی پێویست بۆ بیركردنه‌وه، ده‌ستبه‌جێ قایلبووم. كات: چه‌ند مانگێك دوای به‌زۆر كۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌هاری ٢٠١١. پیشه‌كه‌م: بێكار. موچه‌ی حسابه بانكییه‌كه: هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار. بۆ كێ: بۆ پارتێكی به‌ناو چه‌پڕه‌و. له چیدا سه‌رف ده‌كرێت: نازانم.
ئه‌مه كورته سیناریۆیه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه كه له‌هه‌مان كاتدا بۆ سه‌دان كادری پارته سیاسییه‌كانی دیكه‌ش دروسته، بێگومان به جیاوازییه‌كی بچوك له‌گه‌ڵ مندا: زۆربه‌ی ئه‌و كادیرانه موچه‌كه بۆ خۆیان وه‌رده‌گرن، له‌گه‌ڵ پێدانی بڕێكی كه‌م سه‌رفتره‌ی سیاسی به پارته‌كه‌یان. ئه‌م ''خزمه‌تگوزارییه'' ته‌نها كادیرانی پارتی و یه‌كێتی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌كان ژماره‌یه‌ك له كادیرانیان مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه كه‌سانێكن خه‌ریكی سیاسه‌ت و نه‌ته‌وایه‌تی كردنن. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ت و نه‌ته‌وایه‌تی پیشه بن، نه‌ك چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی، یان سیفه‌تێكی مرۆڤه‌كان بن، نه‌ك بیروباوه‌ڕ و هه‌ستێكی زه‌مینی.
ئه‌گه‌ر كاره‌سات بریتی بێت له: ڕوداوێكی زیان به‌خش و دڵته‌زێن به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌سه‌رهاته‌كه‌ی من چه‌ندجاره بكه‌ینه‌وه ئه‌وه ئاستی كاره‌ساته‌كه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. من ته‌مه‌نم له ناوه‌ڕاستی بیسته‌كاندایه، له‌و ماوه‌یه به ویستی خۆم بۆ ماوه‌یه‌ك وازم له‌كاركردن هێنابوو (كه له ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی كارم ده‌كرد) و له ماڵه‌وه پشوو ده‌دا، خه‌رجی مانگانه‌م ته‌نها سه‌د هه‌زار دینار بوو، هیچ چالاكیه‌كی وه‌هام نه‌بوو خزمه‌ت به هاونیشتیمانیانم بكات، كه‌چی له‌سه‌روی ئه‌مانه‌وه مانگانه‌یه‌كم بۆ ده‌بڕدرێته‌وه كه زۆر زیاتره له مووچه‌ی تازه دامه‌زراوێكی كه‌رتی حكومی. ئه‌و پاره‌یه‌ش كه وه‌ری ده‌گرم ده‌ڕوات بۆ پارتێك كه خیتابه‌كانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و ئازادییه! كراده‌ركانیشی گزگلترین كردارن كه له كۆبونه‌وه‌ی رۆتینانه‌ی ئه‌ندامه‌كانی تێناپه‌ڕێت! ئه‌مه ئه‌گه‌ر دۆخی زۆرێكی تر بێت له‌و كه‌سانه و له‌و پارتانه‌ی كه ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن، ئه‌وه ئامه‌ژه‌یه‌كی كوژه‌ره به گه‌نده‌ڵه‌ییه‌كی ئه‌خلاقی كه‌گه‌شتووه‌ته ئاستی كاره‌سات، چونه‌كه به ڕێژه‌یه‌كی فراوان ڕووده‌دات، به‌هه‌رده‌ردانی سامانی گشتییه، وه بێده‌نگیش به‌رامبه‌ری بێئه‌مه‌كییه‌كی ئه‌خلاقییه.
ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه تێوه‌گلانی كادیرانی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانه. ئایرۆنییه‌كه له‌وه‌دایه كه له‌كاتێكدا یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پشت ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌هاری ٢٠١١ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بوو له حكومه‌تدا، له هه‌مان كاتدا هۆكارێكی دامركاندنه‌وه‌ی ده‌نگی توندی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئۆپۆزسیۆن تێوه‌گلانیان بوو له به‌رنامه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمكرد.
داڕشتنی ئه‌م جۆره به‌رنامانه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كانه. له كتێبی ''له‌ودیو جوانی هه‌تاهه‌تایی'' نوسه‌ری ئه‌مریكی ''كاترین بوو'' نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی په‌راوێزخراوی هه‌ژارنشین له شاری مۆمبای هیندستان ده‌گێڕێته‌وه. له شوێنێكی گێڕانه‌وه‌كه‌دا باسی ئافره‌تێك ده‌كان كه چۆن ده‌یه‌وێت خێزانه‌كه‌ی له هه‌ژارییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی، ئه‌ویش به دوو ڕێگا: خۆنزیك كردنه‌وه له پارته سیاسیه‌كان و به‌مه‌ش سوودوه‌رگرتن له به‌رنامه ''چاكسازییه‌كانی'' حكومه‌ت، وه دامه‌زراندنی ڕێكخراوێك و وه‌رگرتنی یارمه‌تییه‌كی خه‌یاڵیی له حكومه‌ت له‌ژێر پاساوی سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌یان قوتابخانه و سه‌دان قوتابی وه‌همی. له كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی وه‌همی هه‌ن كه ناویان له حكومه‌ت تۆماركراوه و چه‌ند كه‌سێكی كه‌م یان پارتی سیاسی موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، ژماره‌یه‌كی زۆری تریش هه‌ن كه بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی پته‌ویان نییه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌كی مانگانه كه به‌رامبه‌ر به كردنی ''هیچ'' وه‌ریده‌گرن. من دوای سێ مانگ له كردنه‌وه‌ی حسابه بانكییه‌كه هۆشم كرده‌وه. به‌ڵام كاره‌ساته‌كه به‌رده‌وام بوو. دوای ئه‌وه‌ی ده‌فته‌ر چه‌كه‌كه‌م راده‌ستی پارته سیاسییه‌كه كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كه ببڕن، دوای چه‌ند مانگێكی تر بۆم ده‌ركه‌وت كه نه‌یانبڕیوه و ئیمزاكه‌م ته‌زویر كراوه و مانگانه پاره وه‌رگیراوه! ئه‌وه‌نده‌ی له كرداری ته‌زویركردنه‌كه بێزار و تووڕه بووم، چه‌ند ئه‌وه‌نده له توانای سه‌رسورهێنه‌ری گه‌نده‌ڵی له به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مه‌ودای ئه‌خلاقی تووڕه‌تر بووم. بانكه حكومییه‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه، موچه‌كه‌م بڕی، په‌یوه‌ندیشم له‌گه‌ل كه‌سه نزیكه‌كانی پارته سیاسییه‌كه نه‌ما، وه توانیم زیاتر بچوكبوونه‌وه‌ی جیهانی ئه‌خلاقیم ڕابگرم، چونه ده‌ره‌وه‌شم له كوردستان یارمه‌تیده‌رێكی باش بوو بۆ ڕزگاربوون له‌و پیسبوونه ئه‌خلاقییه. به‌س پرسیاره‌كه ده‌مێنێته‌وه: ئایا چه‌ن كه‌س له ناوه‌وه‌ی كوردستان كه مووچه‌یه‌كی مڕی له‌و شێوه‌یه وه‌رده‌گرن، به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی جیهانی ئه‌خلاقیان ڕاده‌گرن، پێش له‌ناوچوونی هه‌ستكرن به لێپرسراوییه‌تی ئه‌خلاقی؟