كیكه‌رگارد له كتێبی "نه‌خۆشی تاوه‌كو مه‌رگ'' شیكاری چه‌مكی
''بێهیوایی'' ده‌كات و ده‌یشوبهێنێت به دۆخێك كه تیایدا كه‌سێك ده‌یه‌وێت بمرێت،
به‌ڵام ناتوانێت، دۆخێكی نه‌خوازراو كه به ویستێكی نه‌خوازراویش كۆتایی نایه‌ت. بێهیوایی
لای كیكه‌رگارد ناڵاندنه له بووندا، ناڵاندنێك كه به نه‌بوون كۆتایی نایه‌ت، چونكه
لای ئه‌و نه‌بوونی دوای بوون سه‌ره‌تایه‌كه بۆ بوونێكی هه‌تاهه‌تایی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
وا ده‌كات كه‌سه‌كان توشی بێهیوایی بن نائاگابوونیانه به‌و بوونه هه‌تاهه‌تاییه‌ی
كه دوا وێستگه‌ی هه‌موو ڕۆحێكه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئاگاییه‌كیان هه‌یه
ده‌رباره‌ی بوونی هه‌تاهه‌تایی ڕۆح، هێشتا ده‌كرێت به‌ده‌ست بێهیواییه‌وه بناڵێنن
چونكه له‌م ژیانه‌دا ئه‌و بوونه سه‌رمه‌دییه ئه‌زموونكراو نییه. به مانایه‌كی
تر، ئه‌وه‌ی كه كیركه‌رگارد ناوی ناهێنێت و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بێهیواییه‌یه، هه‌بوونی
گومانێكی قووڵه له‌وه‌ی ڕۆح هه‌تاهه‌تاییه. ئه‌م قه‌له‌قییه ته‌نها دوودڵییه‌كی
ڕۆژانه دروست ناكات، به‌ڵكو ده‌بێت به دڕكێك كه به‌رده‌وام له ویژدان و باوه‌ری
كه‌سه‌كان ده‌چه‌قێت. كیكه‌رگارد هه‌بوونی ئه‌م بێهیواییه یه‌كسانده‌كاته‌وه به
كفرێكی ئیمانی. ئه‌و وای ده‌بینێت ئه‌م بێهیواییه تووشی باوه‌ڕدارانی مه‌سیحی ده‌بێته‌وه
چونكه گومانه‌كه‌یان یان بێئاگاییه‌ن به‌رامبه‌ر ڕۆحی هه‌ته‌هه‌تاییان تاوانێكه به‌رامبه‌ر
خودا.
هه‌رچه‌نده كیكه‌رگارد شیكارییه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی
ئایندا ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام پێموایه ئه‌و شته‌ی من له‌مه‌ودوا ناوی ده‌به‌م به
''بێهیوایی كیكه‌رگاردی'' ئه‌و چه‌مكه سكداره بوو كه دواتر چه‌مكی ''خه‌می بوون''ی
له قوتابخانه‌ی بوونگه‌رایی لێ له‌دایك بوو. لێكدانه‌وه‌كه‌ی كیكه‌رگارد ته‌نها له‌م
ئاسته‌دا ناوه‌ستێت، به‌ڵكو پێموایه بۆ ژماره‌یه‌ك بێهیوایی تر ده‌ستده‌دات به‌تایبه‌تی
ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌ستبكه‌ن له دۆخێكی چه‌قبه‌ستوودا بن. دۆخێكی چه‌قبه‌ستوو ده‌كرێت
فه‌زایه‌كی سیاسی بێت كه هیچ هیوایه‌ك بۆ گۆڕانكاری له‌ئارادا نه‌بێت. له فه‌زایه‌كی
خنكاو و گه‌نده‌ڵكارانه‌ی سیاسی‌دا ده‌كرێت زۆر كه‌س بێهیوابن له ڕودانی گۆڕانكاری
گه‌وره له ژیانی سیاسی، به‌جۆرێك كه گومانێكی قووڵ هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌ستاوده‌ستكردنی
ده‌سه‌ڵات و چاكسازی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی. گومان له‌وه‌ی ناتوانرێت ده‌سه‌ڵاتێك
بگۆڕدرێت، یان ڕادیكاڵانه‌تر بڵێین ناتوانرێت بڕوخێنرێت، جۆرێك بێهیوایی به‌رهه‌مده‌هێنێت
كه له‌و بێهیواییه ده‌چێت كه كیكه‌رگارد باسی ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه كه‌سێك بیه‌وێت
بمرێت به‌ڵام نه‌توانێت، مانایه‌كی مه‌جازی هه‌یه چونكه كه‌سه‌كه گومانی له هه‌بوونی
ڕۆحێكی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه. ئه‌وه‌شی كه كه‌سێك بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێك بگۆڕدرێت و له‌هه‌مان
كاتیش‌دا ئه‌گه‌ری گۆڕانێكی له‌وجۆره به مه‌حاڵ بزانێت و گومانی له باشی جۆری ده‌سه‌ڵاتی
داهاتوو هه‌بێت، دۆخێكی ته‌واو واقیعییه كه كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی چالاكی
مه‌ده‌نیانه‌ی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه. له حاڵه‌تێكی وادا كه ده‌مانه‌وێت شتێك ڕوبدات
و له‌هه‌مان كاتدا گومانێكی زۆرمان له دوای ڕودانی شته‌كه هه‌یه و ته‌نانه‌ت ڕودانی
شته‌كه به ویژدانێكی برینداره‌وه سه‌یر بكه‌ین، ده‌مانخاته حاڵه‌تێكی چه‌قبه‌ستووه‌وه.
بێهیوا كیكه‌رگاردییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی ژیانی
هاته‌هه‌تایی ڕۆح بكه‌ن، به‌ڵام بۆ ده‌ستگه‌شتن به‌م دۆخه سه‌ره‌تا ده‌بێت به مه‌رگدا
بڕۆن، به‌ڵام سامناكی و تاریكی مه‌رگ تاڕاده‌یه‌كه كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشیانه‌وێت
بمرن هێشتا بێهیواییه‌كی زۆریان هه‌یه به‌رامبه‌ر ژیانی هه‌تاهه‌تایی ڕۆح. به‌هه‌مان
شێوه، بێهیوا سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری سه‌رتاسه‌ری له ئه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی
ده‌سه‌ڵات ڕوبدات، به‌ڵام گومانیان به‌وه‌ی مردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا له‌دایكبوونی ده‌سه‌ڵاتێكی
گونجاوتری لێده‌كه‌وێته‌وه و ترسیان له زۆرداری و سته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێستا تووشی
بێهیواییه‌كیان ده‌كات كه دیارترین ده‌رئه‌نجامه‌كانی چه‌قبه‌ستنی ژیانی سیاسیه.
ئه‌وه‌ی له‌م ساته‌دا له كوردستان ئاماده‌یه ئه‌م فه‌زا چه‌قبه‌ستووه‌یه كه بێجگه
له‌وه‌ی هۆكارێكی سه‌ره‌كی سته‌م و په‌ككه‌وتوویی ئه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كی ده‌سه‌ڵاته،
هۆكارێكی تری ڕیزبه‌ستنی درێژی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بێهیوایی سیاسیان هه‌یه. یه‌كێك
له‌و بیركردنه‌وه و قه‌ناعه‌تانه‌ی كه زۆرترین زیان به گۆڕانكاری و چاكسازی سیاسی
گه‌یاندووه و ده‌گه‌یه‌نێت له كوردستان ئه‌وه‌یه پێمانوابێت ده‌سه‌ڵاتێك بێجگه
له پارتی و یه‌كێتی باشتر نابێت و گومانمان له سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت له‌و
دوو پارته.
ئه‌و جوڵاندنه‌وه‌یه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
و له مانگی شوبات سه‌ریهه‌ڵدا ته‌كانێك بوو بۆ قوتاربوون له‌م بێهیوا سیاسیه. ئه‌م
بێهیواییه ده‌رونیی و فیكرییه، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه‌ی پزیشكی نییه، به‌ڵكو ده‌ستبه‌رنه‌دانه
له‌و باوه‌ڕه‌ی كه گۆڕانكاری قابیلی ڕودانه، بێ گوێدانه ئه‌و پاساوه سواوانه‌ی
كه ئه‌وانه‌ی دواتر دێن باشتر نابن. هه‌رگیز نازانرێت دواتر چۆن ده‌بێت تاوه‌كو نه‌مانی
ئێستا تاقی نه‌كرێته‌وه. وه‌ك چۆن بێهیوا كیكه‌رگاردییه‌كان هه‌رگیز له ڕۆحی هه‌تاهه‌تاییان
دڵنیا نابنه‌وه تاوه‌كو به مه‌رگدا نه‌ڕۆن، ئێمه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی دوای یه‌كێتی و
پارتی دڵنیانابینه‌وه ته به نامانی ئه‌م دوانه‌دا نه‌ڕۆین. وه دروستیش نیه پێمان
وابێت كۆبونه‌وه گاڵته‌جاڕانه‌كانی نه‌مانی گه‌نده‌ڵی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی چاره‌سه‌ر
ده‌كه‌ن. وه‌ك چۆن سلاڤۆی ژیژه‌ك دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی نیویۆرك
وتی ''كێشه‌كه گه‌نده‌ڵی یان ته‌ماح نییه. كێشه‌كه سیسته‌مه. سیسته‌مه‌كه زۆرتلێده‌كات
گه‌نده‌ڵ بیت.'' بۆیه هه‌ڵواسینی هیوای چاكسازی و گۆڕانكاری به كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
وه‌ك ئه‌وه وایه بمانه‌وێت كێشه‌ی خواردنه‌وه‌ی زۆر به نه‌مانی سه‌رخۆشبوون چاره‌سه‌ر
ده‌كرێت. سه‌رخۆشبوون ده‌رئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی زۆره و نه‌مانی خواردنه‌وه‌ی زۆر
سه‌رخۆشبوون چاره‌سه‌ر ده‌كات. به‌هه‌مان شێوه‌ش، گه‌نده‌ڵی ده‌رئنه‌جامی سیسته‌م و
ئه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه و گۆڕانكاری له سیسته‌م چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
كیكه‌رگارد بۆ ڕزگاربوون له بێهیوایی پێیوایه كه‌سه‌كان ده‌بێت هه‌ست به لێپرسراوێتی
و تاوان بكه‌ن به‌رامبه‌ر به خودا و هیوادار و دڵنیا بن له هه‌تاهه‌تایی ڕۆحیان.
پێم وایه بۆ قوتاربوون له بێهیوایی سیاسیش ده‌بێت كه‌سه‌كان هه‌ست به لێپرسراویه‌تی
بكه‌ن به‌رامبه‌ر چۆنیه‌تی ژیانیان، نه‌ك ئه‌وه‌ی بونێكی میتافیزیكی و ده‌ره گه‌ردوونی
هه‌بێت پاڵیان پێوه بنێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئاگامه‌ندییه‌ك و بڕوایه‌ك هه‌بێت كه سیسته‌م
قابیلی گۆڕانه. دروستكردن و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م ئاگامه‌ندییه یه‌كێك بوو له پاڵپێوه‌نه‌ره‌كانی
خۆپیشاندانه‌كانی شوباتی ٢٠١١ كه پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه له هه‌موو قۆناغێكی ژیانی
سیاسی‌دا.