دوای نزیكه‌ی
ساڵ و نیوێك دوریم له‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی هه‌نێك له ئێمه پێمان خۆشه پێی بڵێین كوردستان هاوڕێیه‌كم گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی رێگای ده‌ربه‌ندیخان - سلێمانی بۆ ناردم. ئه‌و ڕێگایه
له زۆر ڕێگای تری مه‌مله‌كه‌ت ئه‌چێت، تاسه‌ی زۆر و نه‌بوونی لێوار-به‌ستی پێویست.
ئه‌وه‌ی وای لێ ئه‌كات جیاواز بێت ژماره‌ی ئه‌و ته‌نكه‌ره نه‌وتانه‌یه كه ڕۆژانه
به‌و ڕێگایه‌دا ده‌ڕۆن. له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا هه‌ر چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌م و ئۆتۆمبێلی
هاوڕێكه‌م ئه‌دات به پێشی ته‌نكه‌رێك، یان
ته‌نكه‌رێك له سایده‌كه‌ی تره‌وه تێ ئه‌په‌ڕێت. ته‌نكه‌ری نه‌وت جه‌سته‌یه‌كی
نامۆیه. ده‌ركه‌وته‌ی تاڵانكارییه. ده ساڵ پێش ئێسته ته‌نكه‌ر قوڵپ نه‌ئه‌بویه‌وه.
نه‌وت نه‌ده‌ڕۆشت. گرێبه‌ست نه‌بوون. ته‌نكه‌ری نه‌وت بلۆقهیهكه له جه‌سته‌ی ئه‌و
مه‌مله‌كه‌ته. هه‌ر جار نا جارێك ته‌نكه‌رێك لێژده‌بێته‌وه، من ته‌قینی بلۆقهم بیردێته‌وه.
ئه‌و بلۆقانه ده‌بێت نه‌هێڵرێن.
له‌م كاته‌دا كه كاپیتاڵیزمێكی بێسه‌روبه‌ر حوكمی هه‌رێمی
كوردستان ده‌كات، ته‌نكه‌ری نه‌وت به‌رجه‌سته‌ترین ده‌ركه‌وته‌ی هه‌ناوی ئه‌و كاپیتاڵیزمهیه.
ئه‌و كاپیتاڵیزمه سیاسیه، به‌و مانایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات له پیشتیهوهیهتی. نمایشی
ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار له هه‌رێمی كوردستان چیتر له فۆرمی لۆری پڕ چه‌كدار نییه، وه‌ك
ئه‌وه‌ی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و به تایبه‌ت له‌سه‌روبه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ بینیمان،
یان به‌م دواییانه له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای ئازادی، یان له به‌رامبه‌ر
وه‌ستانی سوپای عێراق. نمایشی ده‌سه‌ڵات له ئێستادا له سه‌رڕێخستنی ژماره له‌بننه‌هاتووه‌كانی
ته‌نكه‌ری نه‌وته. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ئابوورییه‌كی بێسه‌روبه‌ر پیاده ده‌كات،
دێت و ماده‌ی خاوی ژێر ئه‌و خاكه ده‌رده‌هێنێت و به ئاره‌زوی خۆی په‌خشانی ده‌كاته‌وه.
پێویست ناكات ئێمه ئابوریناس بین بۆئه‌وه‌ی به‌و ده‌رئه‌نجامه بگه‌ین كه گرێبه‌ستی
ژێربه‌ژێری ئابووری ئاماژه‌یه به هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و تاڵانكاری.
نوخبه‌ی سیاسی ئه‌و هه‌رێمه، كه له هه‌مان كاتدا نوخبه‌ی
ئابوریشه، له‌وه كه‌وتووه ڕه‌خنه‌ی گه‌نده‌ڵی لێبگیرێت. ئه‌و نوخبه‌یه، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته،
ده‌بێت بخرێته ژێر پرسیار و گومانی تاڵانكارییهوه. تاڵانكاران ده‌بێت له ده‌سه‌ڵات
بخرێن. ئێمه لێره‌دا نیشتیمان په‌روه‌ری ناكه‌ین. ته‌نها لۆجیكێك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین
كه تاڵانكاری نابێت له هیچ جێگایه‌كدا په‌یڕه‌و بكرێت. هۆكاری زاڵبوونی كۆڵۆنیاڵیزمی
به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی له سه‌ده‌كانی هه‌ژده و نۆزده پیاده‌كردنی سیاسه‌تی تاڵانكاری
بوو. ده‌كرێت بوترێت سێبه‌ره‌كانی ئه‌م فۆرمه له كۆڵۆنیاڵیاڵزم درێژبوویه‌وه بۆ
ئیمپریاڵیزمی ئه‌مریكی له سه‌ده‌ی بیستدا. دۆخی هه‌رێمی كوردستان جودایه به‌وه‌ی
تاڵانكاری له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خۆماڵییه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. بێگانه‌یه‌ك نه‌هاتووه
داهاتی سروشتیمان ببات. داهێنانی تاڵانكاری به‌رهه‌مێكی ناوخۆیی نییه، به‌ڵام پیاده‌كردنه‌كه‌ی
عه‌یاره بیست و یه‌ك ناوخۆییه.
تهڵانكاری گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌جه‌معی به‌رهه‌مده‌هێنێت.
یان ئه‌وه‌تا تۆ به‌شێك ده‌بیت له پرۆسه‌كه، یان ئه‌وه‌تا نانبڕ ده‌كرێیت، ده‌مكوت
ده‌كرێیت، بێ به‌ش ده‌كرێیت. بێ نان ئه‌بیت.
تاڵانكاری ناوخۆیی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه. من هه‌نێك
جار پێموایه ئه‌وه‌نده‌ی عه‌قڵێكی ناكارا به‌رده‌وامی به ژینگه‌ی گه‌نده‌ڵ و تاڵانكاریی
كوردستان ده‌دات، ئه‌وه‌نده عه‌قڵییه‌تێكی هوشیار ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نییه. عه‌قڵی
ناكارا، كاتێك ده‌سه‌ڵات و پێشهواتیكردنی له‌ده‌ستدایه، خزمه‌كانی له پێش هاونیشتیمانیان
داده‌نێت، گیرفانی لا گرنگتره وه‌ك له هه‌وڵدان بۆ بونیادنانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك. مێژووی
میرنیشینه كوردییه‌كان پڕه له خیانه‌ت كردن و تاڵانكردن. خه‌ونی دروستكردنی نه‌ته‌وه‌ی
كورد ته‌مه‌نی سه‌ده‌یه‌ك نابێت. به‌ڵام، له ماوه‌ی ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا، زۆرێك له پارته
سیاسیه‌كان عه‌قڵیه‌تی خێڵایه‌تی زاڵبووه به سه‌ریاندا. خێڵایه‌تی له ئێستادا هه‌م درێژكراوه‌ی چه‌مكی
مێژوویی خێڵایه‌تییه به‌وه‌ی كه‌سوكار و خزم و خێڵ له پێش كه‌سانی نا-سه‌ر-به-خێڵ
داده‌نرێن، وه نوێبونهوهیهكیشی به‌خۆیه‌وه بینه‌وه به‌وه‌ی كه تاوه‌كو قازانجی
ئێمه، وه‌ك كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دار، كۆمه‌ڵێك بازرگان، به‌رده‌وام ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت،
گرنگ نییه له چی له خه‌ون و ویستی دروستكردنی نه‌ته‌وه دێت.
له دوو ده‌یه‌ی
ڕابوردوودا، ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر له دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان گیرا.
ڕه‌خنه‌كان زۆریان دروست بوون. ئه‌و دوو حیزبه، به ئێستاشه‌وه، نوێنه‌ری ئه‌و عه‌قڵیه‌ته
خێڵه‌كیه بهرتهسكهن كه من به به‌ربه‌ستی داده‌نێم له گه‌شه‌كردنی بونیادنانی
نه‌ته‌وه. به‌ڵام ڕاستییه‌كی تاڵ هه‌یه كه ده‌بێت ئاگامان لێی بێت: ئه‌و دوو حیزبه
ئهندامگهلێكی زۆریان هه‌بووه و هه‌یه، نوێنه‌ری بڕێكی زۆر هاونیشتیمانی بوون، به
شێوه‌یه‌ك، به‌یانكه‌ری ویست و خولیای ئه‌و هاونیشتیمانیانه بوون.
خیانه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بێت نه‌هێڵرێت. هاتوچۆی ته‌نكه‌ری
نه‌وت ده‌بێت بوه‌ستێنرێت. من ئه‌گه‌ر گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته ئاسان ناوه‌ستم
و سه‌یری ته‌نكه‌ره نه‌وت بكه‌م. ته‌نكه‌ری نه‌وت دیمه‌نێكی جوانی نییه. گومانی من
ئه‌وه‌یه، تۆ بڵێی زهبهروتی ژیانی ڕۆژانه دیمه‌نی بلۆقه ئاسای ته‌نكه‌ره نهوتهكانم
لا ئاسایی بكاته‌وه؟ تۆ بڵێی من، ئێمه، به‌شێك له ئێمه، هیچمان پێ نه‌كرێت؟
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته كه پێشتر خۆیان به
باشتر له به‌شه‌كانی تر عێراق داده‌نا، له ئێستادا گه‌لێك هاوشێوه‌یی هه‌یه له
نێوان مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌وان له‌گه‌ڵ سامانی ئه‌و خاكه و مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی مالیكی
له‌گه‌ڵ پرسی نه‌وت و گرێبه‌سته موزه‌یه‌فه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق.
گۆڤاری ‘زه نیویۆركه‌ر’ی ئه‌مریكی به‌م دواییه ڕاپۆرتێكی درێژی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی
مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه به ناوی ‘له دوای خۆمان چیمان به‌جێهێشت،’
كه ناڕاسته‌وخۆ مه‌به‌ست لێی پرسیاركردنه له حكومه‌تی ئه‌مریكی به‌وه‌ی كه عێراقی
داگیركرد و دواتر جێیهێشت، چی له دوای خۆی به‌جێهێشت. من لاموایه تایتڵی ڕاپۆرته‌كه
ده‌كرێت بكرێت به پرسیارێك و به‌ره‌وڕوی هه‌ریه‌ك له ئێمه بكرێته‌وه كه له‌و هه‌رێمه
پشكێك به‌رپرسیارێتیمان به‌رده‌كه‌وێت به‌رامبه‌ر به داهاتوو. ئێمه، هاوڵاتی ئه‌و
هه‌رێمه، چی له دوای خۆمان به‌جێئه‌هێڵین؟
سه‌رچاوه: لینكی ڕاپۆرته‌كه‌ی زهنیویۆركهر