لای
ئێواره‌یه و پیاسه به لێواری ڕوباری چارلز ئه‌كه‌م له شاری بۆستن. گوێم له ده‌نگی
سه‌یاره‌یه كه به‌سه‌ر پردێكی شاڕێدا گیڤه‌یان دێت. له‌وبه‌ری ڕوباره‌كه
پاركێكی لێیه، له‌و لاتریشه‌وه مۆزه‌خانه‌ی زانست كه له به‌رده‌میدا په‌یكه‌ری
ده‌یناسوڕێك دانراوه. به‌شێكی زۆری ئه‌مریكا وایه، له یه‌ك كاتدا چه‌ند شتێكی
جودا به یه‌ك كۆده‌كاته‌وه، هه‌ر له كلتووره‌وه بۆ دیزاینی شاره‌كان ئه‌م سیفه‌ته
ده‌بینیته‌وه. له پشتمه‌وه خۆر خه‌ریكه ئاوا ئه‌بێت، به‌س كاتێك ئاوڕئه‌ده‌مه‌وه،
به‌رزه‌بینا نایه‌ڵێت خۆرئاوا بوون ببینم و له جیاتیدا په‌ڵه‌یه‌كی په‌مه‌یی
ئاسمانی ڕه‌نگكردووه.
وا
بڕیاره دوای مانگێكی تر بێمه‌وه بۆ كوردستان. له ڕاستیدا نامه‌وێت بیر نه له
ڕۆشتنه‌وه نه له كوردستان بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ناكرێت. بیركردنه‌وه له بیرنه‌كردنه‌وه
له شتێك یان كه‌سێك زه‌حمه‌تترین كارێكه بتوانی بیكه‌یت. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی دانت
پێدا نا كه ده‌ته‌وێت بیر له شتێك نه‌كه‌یته‌وه، ئیتر بۆت ده‌رئه‌كه‌وێت چه‌نێك
پێویسته كه‌مێك كاتی بیركردنه‌وه به‌و شته ببه‌خشیت. به ته‌نهام و له‌سه‌ر
كورسییه‌ك دائه‌نیشم. بیركردنه‌وه، وه‌ك هایدگه‌ر ئه‌ڵێت، كرده‌یه‌كه كه‌سی ته‌نها
پێی هه‌ڵده‌ستێت.
كوردستان
له قه‌یراندایه. ئه‌و هه‌رێمه، ئه‌و ناوچه‌یه، به‌رده‌وام له قه‌یراندا بووه.
مێژووی ئه‌و ناوچه به گشتی هه‌رگیز ئاشتی درێژخایه‌نی به خۆیه‌وه نه‌بیینیوه.
كه بیری لێده‌كه‌یته‌وه بۆ وایه و به وه‌ڵامێكی قایلكه‌ر ناگه‌یت، توشی
بێهیوایی ده‌بیت. نا، توشی بێده‌ره‌تانی ده‌بیت. بێده‌ره‌تانی زۆر له بێهیوای
ئازاربه‌خشتره. كه بێده‌ره‌تانیت، ده‌زانیت كه شتێك ده‌كرێت وا نه‌بێت، كه ئه‌كرێت
باشتر بێت، به‌ڵام تۆ وه‌ك تاكێك له به‌رامبه‌ریدا بێده‌سه‌ڵات. لێره‌وه، غه‌می
بێده‌ره‌تانی زۆر له بێهیوای سه‌ختتره.
من
سه‌یرم لێدێت كه باسی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كرێت. هه‌رێمێك كه دوای
نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له حوكمڕانی ناوخۆیی هێشتا دابه‌شبووبێت به‌سه‌ر
ناوچه‌ی سه‌وز و زه‌رد، كه له شارێكی وه‌ك و سلێمانی ئه‌ندامه خوێنگه‌رمه‌كانی
گۆڕان و یه‌كێتی به ئاسانی پێكه‌وه هه‌ڵنه‌كه‌ن، هه‌رێمێك كه ئاوه‌ها دابه‌شبوبێت،
ئیتر وشه‌گه‌لێكی وه‌ك یه‌كێتی خاك و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ چ مانایه‌كیان هه‌یه.
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه وشه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌كاردێت، باسی جۆری ده‌وڵه‌ت ناكرێت. ئه‌و
هه‌رێمه تا وه‌كو ئێستاش سیاسه‌تێكی ڕوون به ڕێوه‌ی نه‌بردووه، گومانیشم نیه
كه مه‌سه‌له هاته سه‌ر ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی باسی ناكرێت و باسیش ناكرێت شێوازی
حوكمڕانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت. مێنتاڵتی خێڵ، كه له په‌یوه‌ندی خوێن و به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سكبین و كۆدگه‌لێكی ده‌مارگیری وه‌ك شه‌ره‌ف و ئازایه‌تی فووپیاكردوو خۆی ئه‌بینێته‌وه،
حوكمڕانی ئه‌و هه‌رێمه ئه‌كات.
كه
باسی كوردستان ده‌كرێت، منداڵێكم بیردێته‌وه كه داوای یارییه‌ك ده‌كات و كه
یاریه‌كه‌ی پێ نادرێت، ده‌گری، كه یارییه‌كه‌شی پێ ده‌درێت، نایه‌وێت. كوردستان
نه ده‌توانێت جیابێته‌وه و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، نه ده‌شتوانێت به ته‌واوی
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كی تر به‌شداری ده‌وڵه‌تێك بێت. ئه‌و هه‌رێمه نه توانای
جیابونه‌وه‌ی هه‌یه نه به‌رگه‌ی لكاندنی به ده‌وڵه‌تێكی تره‌وه ده‌گرێت. به‌ڕای
من هۆكاره‌كان به‌شێكیان مێژووین، به‌شێكیان كلتوورین، كه لێره‌دا ده‌رفه‌ت نیه
باسیان بكه‌م.
یه‌كێك
له ئازاربه‌خشترین شته‌كانی ژیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ئه‌وه‌یه كورد بیت.
كوردبوون، به مانایه‌ك یانی نه‌زانی چیت، چی ئه‌بیت. ئه‌گه‌ر بشزانیت چیت، نه‌توانی
ئه‌وه‌بیت. كوردبوون وه‌ك ئه‌وه وایه تۆپێك بیت و فڕێ درابیته هه‌واوه، نه ئه‌وه‌تا
بكه‌ویته سه‌ر زه‌وی، نه ئه‌وه‌تا باڵێك، میكانیزمێك په‌یاكه‌یت و بفڕیت به‌ره‌و
ئاسمان، به‌ڵكو هه‌تا هه‌تایه ئاوا، به هه‌ڵپه‌سێردراوی، ده‌مێنیته‌وه.