دواجار كه قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد
نیوه‌شه‌وێكی بێ كاره‌با بوو شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێسته. له سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك
دانیشتبووین؛ پێی وتم شیعر ئه‌نوسێت، منیش داوام لێ‌كرد چه‌ن شیعرێكی بخوێنمه‌وه.
له تاریكاییه‌كه‌دا ڕێی خۆی دۆزییه‌وه‌ی و كه گه‌ڕایه‌وه چه‌ن په‌ڕه‌یه‌كی دایه
ده‌ستم. له‌به‌ر چرایه‌ك بینیم شیعره‌كان به قه‌ڵه‌م نوسرابوون. بیرمدێت
ناونیشانی یه‌كێكیان وشه‌ی ‘په‌پوله’ی تیا بوو، كه به‌رده‌وام بووم له خوێندنه‌وه،
بۆم ده‌ركه‌وت هه‌موو شیعره‌كان پڕبوون له له‌لازار و په‌پوله و گوڵه مێخه‌ك و
سه‌ما و پێكه‌نینی مناڵ و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خۆیان بۆ ئه‌و چاوانه ده‌ره‌خه‌ن
كه جوانی ئه‌بینن. ئه‌و دوای شه‌ش ساڵی تر و له‌سه‌روه‌ختی پێگه‌شتنی، پێیه‌كی هه‌ر
له منداڵی‌دا مایه‌وه. هه‌ر پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌وره‌بوون ببینێت و وه‌ك
زۆربه‌مان مه‌ینه‌تیی گه‌وره‌بوون ئه‌زموون بكات، پێیه منداڵییه‌كه‌ی ڕایكێشایه‌وه
به‌ره‌و دواوه و بۆ زۆنگێكی گه‌ڕانده‌وه كه چاوه‌ڕێی هه‌موومانه. به‌جێیشی نه‌هێشتینایه، پێمبڵێ، له كوێ جێگه‌ی په‌پوله و مێخه‌ك و سه‌ما ده‌بوویه‌وه؟
دوای شه‌ش ساڵ له‌و شه‌وه
تاریكه، من له كه‌نه‌دا ئه‌و له كوردستان، پێیان وتم ئه‌و ڕۆشت.
دواجار كوردستانی به‌جێهێشت.
ئه‌و هه‌رچه‌نده بینی شاره‌كه‌ی كرا به پارێزگا، به‌ڵام خۆی نه له‌و شاره، نه
له‌و هه‌رێمه، نه له‌و وڵاته ده‌بینییه‌وه. پێیان وتم ده‌یویست بڕوات بۆ ئه‌وروپا.
بۆ نا؟ پێمبڵێ هاوڕێ، كێ له ئێمه، له نه‌وه‌ی نه‌گبه‌تی دوای ڕاپه‌ڕین، رۆژێك
بیرمان له سه‌فه‌ر نه‌كردوه‌ته‌وه؟ رژێمی به‌عس زوڵمی له نه‌وه‌ی پێش راپه‌ڕین
كرد، ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی دوای ڕاپه‌ڕینیش زوڵم له نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین ده‌كات.
نوسه‌ری به‌توانای ئه‌مریكی، جه‌یمس باڵدوین، له ساڵانی په‌نجا و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی
ڕابوردوو به‌رگه‌ی ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی نه‌گرت كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ڕه‌شپێسته‌كان پیاده‌ئه‌كرا. باڵدوین سه‌فه‌ری كرد بۆ فه‌ره‌نسا،
دواتریش بۆ توركیا، وه زۆرێك له ساڵه‌كانی ژیانی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ربرد،
به‌ڵام زۆربه‌ی نوسینه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی وڵاته‌كه‌ی بوو. باڵدوین له شوێنێكدا ئه‌ڵێت:
من ئه‌مریكام خۆشه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ش مافی ئه‌وه به‌خۆم ئه‌ده‌م هه‌تا هه‌تایه ڕه‌خنه‌ی
لێبگرم. ژیانی باڵدوین پێمان ئه‌ڵێت رۆشتن به مانای پشت تێكردن نایه‌ت، به‌ڵكو هه‌نێجار
بۆ باشتر بینینی خۆشه‌ویستییه بۆ شوێنی به‌جێهێڵدراو.
له ساتێك له ساته‌كانی فیلمی دۆكومێنتاری ‘مه‌یدان’ كه باسی
خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ئازادی قاهیره ده‌كات، ئه‌حمه‌د كه گه‌نجێكی لیبڕاڵه،
دوای ئه‌وه‌ی ئیخوان موسلمین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی رێكئه‌كه‌وێت و په‌رله‌مان
و سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ستئه‌هێنێت، به ئه‌ندامێكی ئیخوان موسلمین ئه‌ڵێت: ڕاسته
ڕژێمی موباره‌ك زوڵمی له ئێوه كرد و چه‌وساندنیه‌وه، به‌ڵام ئێوه له ئێستادا
هه‌مان شت به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵتان نین. وه‌ك ئاده‌م
گۆكنیك له وتارێكیدا ئه‌ڵێت: ‘ئه‌وانه‌ی كه به ساده‌یی مێژوو دوباره ئه‌كه‌نه‌وه
وا له ئه‌وانی ترمان ئه‌كه‌ن كه هه‌موو به‌یانییه‌ك ئه‌و مێژووه دوباره‌یه له
هه‌واڵه‌كاندا بخوێنینه‌وه.’ به مانایه‌كی تر، كۆپیكه‌رانی ڕابوردوو داڕێژه‌ری
هه‌واڵه ناخۆشه‌كانی ئه‌مڕۆمانن. فیلمی ‘مه‌یدان’ پێمان ناڵێت ئه‌حمه‌د چی به‌سه‌ردێت،
به‌ڵام پیشانی ئه‌دا كه ئه‌حمه‌د رۆحێكه له‌وه‌ی گه‌نجێكی هه‌ندێجار ناڕازی هه‌ندێجار
پڕ هیوا بێت.
كه‌سانێك هه‌ن بوونیان له
ژیاندا وه‌ك ڕۆح وایه، له هه‌مان كاتدا له‌وێن و له‌وێش نین. ئه‌وان ڕۆحن، بوونی
فیزیكیان هیچ ئازارمان نادات، به‌ڵام بوونیان له ژیاندا، هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵمان،
یاریكردنیان له‌گه‌ڵمان، شتێكمان پێده‌به‌خشێت كه لای من له سه‌رو كامه‌رانییه‌وه‌یه،
ئه‌ویش هێمنییه. تۆش هه‌مان بونت هه‌بوو، دوای سه‌فه‌ری یه‌كجاره‌كی بوونی
فیزیكیشت، ته‌نها و ته‌نها رۆحت له فۆرمی یاده‌وه‌ریدا ده‌مێنێته‌وه.
له‌وه‌یه ئێسته رۆحت له‌سه‌ر
شاخێكی شاره‌كه‌ته‌وه ببینێت چۆن ژماره‌یه‌ك له كوڕانی شاره‌كه‌ت ماڵه‌وه به‌جێئه‌هێڵن
و خۆیان ئه‌كه‌ن به ناو ئه‌و گروپانه‌دا كه په‌یمانی گه‌ڕانه‌وه خه‌لافه‌تمان
پێئه‌ده‌ن. یان ببینێت چۆن شاره تازه به پارێزگا بوه‌كه‌ت هیچ هیوایه‌كی ئازادی
تیا نییه، خه‌ریكه له‌ناو ئه‌خلاقیاتی به‌سه‌رچوو ده‌خنكێت. من نازانم تۆ له‌و
شاره‌دا، له‌و هه‌رێمه‌دا، له كوێ بۆ یه‌كه‌م جار خۆشه‌ویسته‌كه‌تت ماچ كرد؟ خه‌فه‌تی
من ئه‌وه‌یه تۆ ڕۆشتبیت و یه‌كه‌م ماچی خۆت ئه‌زمون نه‌كردبێت.
بڕۆ، ئه‌و شاخه و ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته
به‌جێبهێڵه، ئێسته رۆحیت، نه پاسپۆرت نه ڤیزا نه پاره نه جانتای سه‌فه‌رت
ده‌وێت. ئێستا تۆ ویستێكیت و به‌س، بۆیه تا ئه‌ته‌وێت بڕۆ و جیهان ببینه، بڕۆ بۆ
ئیسپانیا و به‌شداری ڤیستیڤاڵی شه‌ڕه ته‌ماته بكه، بڕۆ بۆ قوبرس و له ده‌ریای
ناوه‌ڕاست مه‌له بكه. بڕۆ و بڕۆ و بڕۆ.