خۆرههڵاتی ناوهڕاست
جوگرافیایهكه كه دووباره بوونهوهی ڕووداوی مێژووی تیایدا مۆرێكی چهسپاوی پێ
بهخشیوه. ڕهنگه دۆزینهوهی هۆكارهكانی بهردهوامی دووباره بوونهوهكان سهخت
بێت، بهڵام دهشێت سهرههڵدانهوهكان دهستنیشان بكرێن. من به دیاری كراوی
ئاماژه بهو جوگرافیایه دهكهم كه پێی دهوترێت <ههرێمی نێوان دوو ڕووبارهكه>
واته ناوچهی نێوان ڕووباری دیجله و فورات و لێواری دوو ڕووبارهكه. ههرێمی
نێوان دوو ڕووبارهكه، جیا لهو مێژوووه نۆستالجییهی به زێدی له دایك بوونی
شارستانییهتی ناوزهند دهكات، جێگای كێشمهكێش و براكوژییهكی دێرینه كه
مێژووهكهی دهگهڕێتهوه بۆ كوشتنی هابیل له لایهن قابیلهوه. لهوهیه
یارمهتیدهر بێت له بیرمان بێت كه له لایهكهوه شوێنهرناسی ههرێمی نێوان
دوو ڕووبارهكه به زێدی سهرههڵدانی كشتوكاڵ دهزانێت، پیشهیهك كه قابیل
شانی پیادا كردبوو، له لایهكی تریشهوه وا دانراوه گۆڕی هابیل له نزیك
چیاكانی خۆرئاوای شاری دیمهشق بێت، واته ههردوو نمونهكه ههرێمهكه دهبهستن
به بهرسههاتهكانی ناو ئهفسانهی خهلقكردن. ئهوهی جێگای سهرنجه ئهوهیه
لهو مێژووه دوورهوه ههتاكو ئهمڕۆ ئهو ههرێمه ههر تاقمێكی به خۆیهوه
بینیبێت كه پارسهنگی هێزی به لادا شكابێتهوه، ئهوه ئهو تاقمه دهماودهم
ههوڵی سڕینهوهی تاقمهكانی تری داوه. نمونهیهكی بهرچاو شهڕی ناوخۆی نهوهدهكان
بوو لای خۆمان كه چۆن دوو هێز به ڕههایی یهكترییان ڕهت دهكردهوه، پێشتریش
شهڕی عێراق و كوهیت و عێراق و ئێران، پێشتریش باڵكشانی عوسمانییهكان و هتد. به مانایهكی تر، بلادی نێوان دوو ڕووبار ههر
له دێرینهوه نهك لانكهی پێكهوه ژیان، بهڵكو لانكهی سهرههڵدانی ئهو
تاقمانه بووه كه دهیانهوێت تاقمهكانی تر له ناو ببهن، لێرهشهوه تاقمی
داعش درێژكراوهی ئهو دووباره بوونهوه مێژوویهیه كه جوگرافیاكه به خۆیهوه
بینیویهتی و دهیبینێت.
من دهركهوتهی تیرۆریزمی
ئایدۆلۆژی ئیسلامی (كه تاقمی داعش له ئێستادا بهرجهستهكهرێتی) و ئهو جهنگهی
لهو ههرێمه دهگوزهرێت لهو چوارچێوه مێژوویهدا دهبینمهوه، به ههندێك
تایبهتمهندییهوه. داعش ههڵگری خواسته كوژهرهكانی قابیله و دهیهوێت به
كوشتنی بهرامبهر، هابیلی برای، به مهرامێكی بگات، لهم بارهدا بهدهست
هێنانی شههادهت و بلیتی بهههشت، دڕندهترین و بێبههاترین بلیتێك له مێژووی
مرۆڤایهتیدا كه وا دانراوه مسۆگهركهری ئاسوودهیی و ئاشتی ههمیشهیی بێت.
داعش له ناو ههمان ستراكتۆری چیرۆكه ئهفسانهییهكهی هابیل و قابیلدایه، بهڵام
ئهوهی تۆقێنهره له دهركهوتهی ئهو تاقمهدا ئهو توندوتیژییه پهڕگیره
نییه كه پیادهی دهكهن، بهڵكو ئهو ئاگامهنده پهتییهیه كه هاوشانی
پیادهكردنی توندوتیژییه. ئهو تاقمه له ئینسانهاییهك پێك دێن كه به تهواوی
ئاگامهدنییهوه كوشتكاری دهكهن و باوهڕێكی نهلهرزیوییان به كردهیهكهیان
ههیه و بێ هیچ گومانێك ڕهوایی ڕههای پێ دهبهخش. ئهوهشی ههموو ئهم سیفهتانه
تاكانهتر دهكاتهوه كۆبوونهوهی ئامادهیی كوشتاری و ئامادهیی خۆ به كوشت
دانه له یهك كاتدا، دوو دژیهكی ئاشكرا له ناو یهك هاوكێشهدا كه له ناو
ئهو تاقمه و له ناو تیرۆریزمی ئایدۆلۆژی ئیسلامیدا ههیه.
تایبهتمهندێتی خود خۆریی
له تیرۆریزمی ئایدۆلۆژی ئیسلامی لهوهدایه كه هیچ نمونهیهكی هاوشێوهی ئهو
خود خۆرییه بوونی نییه. ئهوهی تاوهكو ئێستا له بونهوهرهكانی تردا بینراوه،
ئهوهیه كه ههندێك مار ههن كه ئهگهر بهند بكرێن و پلهی گهرمای لهشیان
بهرز بێتهوه و برسییان بێت، ئهوه له تاوا خۆیان دهخۆن، واته مارهكان له
كلكهوه خۆیان دهلوشنهوه. ئهم خود خۆرییه له باری مرۆڤهكانیشدا پێشینهی
ههیه و به پهیوهندی به توندویژییهوه دهكرێت ئاماژه به هێرشی ئیسلامییه
توندڕهوهكانی سودان بكرێت بۆ سهر ئاینهكانی تر له ساڵانی نهوهد، كه ههندێك
ڕاپۆرت ئاماژهیان بهوه دهركرد ئیسلامییه توندڕهوهكان گوێچكهی كهسانی سهر
به ئاینزای تریان دهبڕی، وهكو سزایهك كه به گوێی قورئانیان نهكردووه،
دواتریش به زۆرهملێ قوربانییهكانیان ناچار دهكرد گوێچكهی بڕدراوی خۆیان بخۆن.
بهڵام تاقمێكی وهكو داعش زۆر لهوه زیاتر دهڕوات و ههرچهنده خود خۆرییهكهی
له ئاستی بهركهوتنی ڕاستهوخۆی جهستهدا نییه، بهڵكو له ئاستێكی ئایدیۆلۆژی
پهڕگیردایه كه له دوا مهقامدا به له ناو بردنی یهكجارهكی خود كۆتایی دێت.
داعش له ههمان كاتدا بوونهكانی دهرهوهی خۆی و خودی خۆیشی دهوێت و ئامادهیه
خۆیشی و ئهوی دیش بلوشێتهوه. ههر بۆیهش تاقمهای لهو جۆره كاتین، له سهروهختێكدا
دێن و كاولكارییهك ئهنێنهوه و لهگهڵ كاولكارییهكهشیاندا ژمارهیهك له
ئێمه و تێكڕای خۆیان له ناو دهبهن و نامێنن. بنچینهییترین وانهیهكی فهلسهفی
كه تیرۆریزمی ئایدیۆلۆژی ئیسلامی پێی نازانێت ئهوهیه كه ههبوون و ڕهوایهتی
ئهو ئایدۆلۆژیایه وابهستهی ههبوون و ئامهدهگی ئهوی دییه، وه لهگهڵ نهمانی
ئهوی دییدا ئایدۆلۆژیاكه چیدیكه بێكار و پهككهوته دهبێت.
ئهو تیرۆریزمه دهیهوێت
بسڕێتهو و لهو پێناوهشدا خۆی بسڕێتهوه، له كاتێكدا هێزگهلی دژ بهو
تیرۆریزمه دهیهوێت بژی و گهر بكرێت كهسیش له ناو نهبات. من نامهوێت ئهو
پێكدادانهی له نێوان هێزی پێشمهرگه (بهرهی دژ به تیرۆریزمی ئایدۆلۆژی
ئیسلامی به گشتی) و تاقمی داعشدا ڕوودهدات كورت بكهمهوه بۆ پێكدادانی هێزی
چاكهخواز لهگهڵ هێزی خراپهخواز، بهڵام ههردوو هێزهكه ههڵگری دوو لۆژیكی
تهواو جیاوازن كه سهر به دوو جیهانی جودان. تیرۆریزمی ئایدۆلۆژی ئیسلامی
لۆژیكی جیهانی دوای مهرگ، جیهانی بهههشت و دۆزهخ، دێنێت و بهسهر جیهانی فانی
ئێستا دهیچهسپێنێت، له بهرامبهریشدا هێزی بهرگریكهر بڕوای به سازكردنی
پێكهوهژیان ههیه لهسهر ئهم ههسارهیه و لهم كاتهی بوون پێی بهخشیوه.
ئێمهومانان كه به پێی لۆژیكی ئهم جیهانه بهرجهستهیهی ئێستا دهژین، له
ڕاستیدا سهروكارمان لهگهڵ ڕووبهڕوبوونهوهی لۆژیكێكه كه دهره ئێستا و دهره
جیهانه. لۆژیكهكانی ئهم دوو جیهانه ههرگیز تهبا نین و بهردهوام به یهكتری
نائاشنا دهبن، چونكه ههر ئاشنایهتییهك لهوه جیایان دهكاتهوه سهر به دوو
جیهانی جودا بن و دهیانكات به درێژكراوهی یهكتر.
لهم ههلومهرجهدا براوه
و دۆڕاوه كه پرسیاری ئامادهی ههموو پێكدادانێكن گرنگی خۆیان له دهست دهدهن.
ئێمه ئهگهر بپرسین كێ لهم جهنگهدا براوهیه، وهڵام لای من ئهوهیه له
ڕاستیدا هیچ كهس چونكه لۆژیكهكان له دوو جیهانی تێكڕا جوداوه سهرچاوهیان
گرتووه. بهڵام له كاتێكدا براوه و دۆڕاوه بوونیان نییه، بردنهوه و
دۆڕاندنی ناڕاستهوخۆ ئامادهییان ههیه. بردنهوهی ئێمهومانان له پێداگریماندایه
لهم نهفهسهی له ئێستادا له جهستهماندایه و ههوڵدانه بۆ جوانكردنی،
دۆڕانیشمان له خۆ دانه دهست تاریكبینییهكی ئهبهدییه كه ههر سهرههڵدانی
تاقمێكی وهكو داعش له تهك خۆیدا دهیهێنێت.
قۆڵە، مۆن'ئامی. ل
ReplyDelete*قوڵە
Delete