كوردبوونتان چۆن ساده كرده‌وه بۆمان. ئێمه‌تان خسته ڕۆژگارێكه‌وه كوردبوون وتنی به‌ڵێ بێ بۆتان. كوردبوون ونكردنی نه‌خشه‌ی ویژدان بێت و ڕووكردنه دیوه‌خانی ئێوه بێت. ئه‌وه چی به‌سه‌ر هات ئه‌و كوردبوونه‌ی میله‌تێك سه‌ده‌یه‌ك خوێنی بۆ ڕشت؟ ئه‌وه چۆن وه‌ها ساده بوویه‌وه بۆ به‌ڵێ وتنێك؟ ئێمه له چ سه‌رده‌مێكی ڕێتۆریكی بێ كرداردا ده‌ژین؟ كه‌ی بوو قسه‌ی حه‌ماسی پێشی كرداری ئه‌قڵانیی كه‌وت؟ له فه‌لسه‌فه‌ی چ شارستانییه‌تێكدا ئه‌مه ڕوویدا؟ ئه‌ی بۆ ئێستا دووباره ده‌بێته‌وه و خه‌باتی میله‌تێك بۆ پێكه‌وه ژیان و ئازادی به هه‌ده‌ر ده‌بات؟
ئێمه له تاراوگه شه‌ڕی زیندووكردنه‌وه‌ی زمان ده‌كه‌ین و چه‌نه‌ها كاژێر ده‌كه‌ین به قوربانی بونیادنانی زمانێكی بریندار، ئێوه‌ش قسه‌تان له هه‌موو ناوه‌ڕۆكێك داماڵی، زمانتان له هه‌موو جوانییه‌ك ڕووت كرده‌وه، وشه‌كانتان خسته خزمه‌تی جنێودانه‌وه.
ئێوه چۆن له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌ره‌به‌یانێكدا مردنێكی نوێ و كوشتنێكی تر و تاوانێكی دۆزه‌خیانه‌ی ترمان پێ ده‌ناسێنن، هه‌رگیز ته‌لاره‌كانتان ناكه‌ن به قوربانی خه‌ونه تهپیوهكان و ئومێده داڕوخاوه‌كان. هه‌مان مه‌شخه‌ڵی ئاغایهتیتان به ده‌سته‌وه‌یه و ده‌تانه‌وێت میله‌تێك بكه‌ن به كۆیله‌ی خۆتان.
ئێوه ئه‌م خاكه‌تان به ڕق پاراو دا، ئهزمونهكهتان به خوێن ئاوپرژێن كرد. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ڵگیرساند، له‌گه‌ڵ گه‌ریلا جوامێره‌كانی باكور. ئێوه ئاوها ده‌ستتان پێ كرد.
ده‌مێكه ماكبێس وتویه‌تی: ''ئه‌و شتانه‌ی خراپ ده‌ستیان پێ كرد، به به‌دكاری خۆیان به‌هێز ده‌كه‌ن.'' چی هه‌یه له‌م وه‌سفه پڕاوپڕتر بۆ حوكمدارێتیتان؟ هه‌موو دهستپێشخهرییهكانتان له خزمه‌تی خۆتاندان و بهدكارییهكن بۆ به‌رده‌وامی دانتان. هه‌رێمێك كه لۆرده‌كانی مافیا و نهوانی بنه‌ماڵه لێی بوخڕن چاوه‌ڕێی چمان لێ ده‌كات بێجگه له‌وه‌ی ببین به ڕیاكارتان و كاسه لێسهرهوهتان؟ ئه‌وانی تریشمان به خائین و خه‌ڵه‌فا و قوربانی؟
چۆن ساده‌ی ده‌كه‌نه‌وه كوردبوون، چۆن سووكی ده‌كه‌ن كوردبوون، چۆن ڕیسوای ده‌كه‌ن كوردبوون.
له‌وێدا كه ئێوه ڕامان ده‌كێشنه ناو گاڵته‌جاڕییه‌كانی خۆتانه‌وه، با ئه‌و قسه‌یه‌ی جۆن ستیوارت میڵمان له بیر بێت كه ده‌ڵێت: ''مرۆڤێكی ناڕازی بیت باشتره له‌وه‌ی به‌رازێكی ڕازی بیت، سوقڕاتێكی ناڕازی بیت باشتره له‌وه‌ی دهبهنگێكی ڕازی بیت.'' له‌وێدا كه گیرۆده‌ی جه‌بره داڕزیوه‌كانی خۆتانمان ده‌كه‌ن، ئه‌وه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو دهستپێشخهرییهكانتانه كه به ئازادی ده‌مانهێڵێته‌وه، مل نهدانمانه بۆ ئاڕاسته‌كردنی ویژدانمان به‌پێی خواسته نزمه‌كانی ئێوه. ئێمه ناڕازی و ئازاد بین باشتره له‌وه‌ی ڕازی و ملكه‌چ بین. ناڕازی و خاوه‌ن دیدگا بین باشتره له‌وه‌ی ڕازی و سته‌ملێكراو بین.
كاروانه‌كه به‌رده‌وامه. هه‌رگیز تاقه هێزێك سه‌رله‌شكر نه‌بووه. لێره یاسای بردنه‌وه و دۆڕاندن كاری پێ ناكرێت. ئه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌كرێت هه‌بێت ڕێكه‌وتنه، لێبورده‌ییه، كۆڵنه‌دانه و لێخۆشبوونه.
ئێمه هه‌میشه دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌ك مێژووی ئاراسته كردووین. به‌ره‌یه‌ك به مه‌یلی سته‌مكارییه‌وه، به‌ره‌یه‌ك به ئیراده‌ی به‌رگرییه‌وه. هیچ هێزێك كوردبوونی بۆ جڵه‌و ناكرێت. له به‌رامبه‌ر هه‌ر خۆسهپاندنێكدا، له پێشدهمی هه‌ر زهبرێكدا، دڵنیابن به‌رهه‌ڵستییه‌كی خۆڕاگر سهرپێش ده‌خرێت.
No comments:
Post a Comment